ناوەندە بازرگانییەكانی سولی ڤیو دەبن بە ناوەندێكی پڕ جوڵە و چالاكی
suli view

2025-04-10

زریان سەڵاح، بەڕێوەبەری میدیا و ماركێتینگی گرووپی كۆمپانیاكانی ئێم جەی هۆڵدینگ بە موڵك نیوزی راگەیاند:" ناوەندە بازرگانییەكانی سولی ڤیو دەكەونە سەر شەقامی دووسایدی هەواری شار، دەبن بە ناوەندێكی پڕ جوڵە و چالاكی بۆ دانیشتووانی سولی ڤیو و شاری سلێمانی و لە ئێستادا لە قۆناغی كۆتایی ئامادەكردندان، گونجاون بۆ هەر كەسێك شۆروومی تایبەت بە خۆیان یان بزنسێكی دیاریكراویان هەبێت تا بتوانن بە شێوەیەكی كاریگەر گەشە بە كار و بزنسكەیان بدەن و فراوانی بكەن.
سولی ڤیو، یەكەم پڕۆژەی گرووپی كۆمپانیاكانی ئێم جەی هۆڵدینگە كە ژیان تیایدا دەستیپێكردووە و تەواوی خزمەتگوزارییەكان لەخۆ دەگرێت، ئەم پڕۆژەیە پێكدێت لە پێنج باڵەخانەی نیشتەجێبوون و چەندین ناوەندی بازرگانیی جۆراوجۆر.