لە ١٤ باڵەخانەی ئێم جەی شەشیان لە جێبەجێکردندان
mj tower

2025-04-23

زریان صلاح، بەڕێوەبەری میدیا و ماركێتینگی كۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند، كۆنكرێتی باڵەخانەی A11یان لە پرۆژەی ئێم جەی تاوەرز دەستپێكردووە و لە كۆی گشتیی ١٤ باڵەخانەی پڕۆژەكە، شەش باڵەخانەمان خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە كە پێشتر بەبازاڕكردنیان بۆ كردووە.
زریان وتیشی: "لە باڵەخانەی A8 و A9 سەقفی ١٦ نهۆم تەواو بووە و كاتێك بە شەقامی دووسایدی هەواری شار تێدەپەڕیت، باڵەخانەكانی ئێم جەی تاوەرز سەرنجت ڕادەكێشن كە ڕاستەوخۆ بەسەر پاركی هەواری شاردا دەڕوانن و كارەكانی باڵەخانەكانی A10 و ئێم جەی ١ و ئێم جەی ٢ لە جێبەجێكردندان."
ئێم جەی تاوەرز پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوونی مۆدێرنە، دەكەوێتە سەر شەقامی دووسایدی هەواری شار و دووسایدی شارباژێڕ. لەلایەن كۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ بنیاد دەنرێت و پێكدێت لە ١٤ باڵەخانەی نیشتەجێبوون.