رۆڤار ستی چەند باڵەخانەیەکی نوێ دەخاتەڕوو
rovar city

2025-04-28

زریان صڵاح، بەڕێوەبەری میدیا و بەبازاركردنی ئێم جەی هۆڵدینگ بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند:" دوای سەركەوتنی گەورەمان كە لە فرۆشتنی 14باڵەخانەی رۆڤار سیتی بەدەستمان هێنا، لە كەمترین ماوەدا چەند باڵەخانەیەكی نوێ بە كۆمەلێك تایبەتمەندی بەرزەوە دەخەینەروو بۆ فرۆشتن.
باڵەخانەكانی پێشتر شەش جۆری باڵەخانەكانی A و هەشت جۆری باڵەخانەكانی C، كە لە ئێستادا كەمترین یەكەی تێدا بەردەستە بۆ فرۆشتن. زریان ووتیشی، ڕۆڤار سیتی گەورەترین پڕۆژەی ئێم جەی هۆڵدینگە، بەرامبەر مایۆركا سیتییە تەنیشت پاركی هەواری شار بناد دەنرێت و لە 46 تاوەری نیشتەجێبوون و ڤێللا بە ڕووبەری جیاواز پێكدێت لەگەڵ بوونی سەرجەم خزمەتگوزارییەكان و ئەوەی ئەم پڕۆژەیە لەوانی دیكە جیادەكاتەوە بوونی تاڤگەیەكی دەستكردە لەناو پڕۆژەكە."