هەر کەسێکی بیانی یەکەیەک بکڕێت سێ ساڵ نیشینگەی کاری پێدەدرێت

2025-05-26
دەستەی وەبەرهێنان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، هەر کەسێکی بیانی لە هەرێمی کوردستان یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بکڕێت، ئیقامەی کار بۆ ماوی زیاتر لە ساڵێک تا سێ ساڵ بە خۆی و هاوسەر و منداڵی خوار ١٨ ساڵ و دایک و باوکی دەدرێت، بە مەرجێک نرخی ئەو یەکەیەی دەیکڕێت لە ٥٠ هەزار دۆلار کەمتر نەبێت.
دەستەکە ئاماژەی بەوەش داوە، پشتگیریی وەبەرهێنەران دەکەن لە کوردستان ئیقامەیان دەدرێتێ بۆ سێ تا پێنج ساڵ، کە خۆی و هاوسەر و منداڵی خوار ١٨ ساڵ و دایک و باوک دەگرێتەوە، بە مەرجێک پشتگیریی دەستەی وەبەرهێنان هەبێت کە بیسەلمێنێت ئەو کەسە وەبەرهێنەرە و لە کاتی تەواوبوونی ئیقامەکەش وادەکە درێژ دەکرێتەوە.