هەر خێزانێکی گەڕاوە بۆ کەرکوک و ناوچەکانی دیکە زەوی پێدەدرێت

2025-05-26
سەرۆکی لیژنەی ماددەی ١٤٠ لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ پێدانی زەوی بەو خێزانانەی گەڕاونەوە کەرکوک یان هەر ناوچەیەکی دیکەی سنووری ماددەی ١٤٠.
شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی ماددەی ١٤٠ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، بڕیارەکە ئەو خێزانانەش دەگرێتەوە کە مامەڵەکانیان تەواو کردووە، بەڵام قەرەبووە ١٠ ملیۆن دینارییەکەیان وەرنەگرتووە.
وتیشی کە بڕیارەکە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە لە شنگال تا خانەقین.