لەزاخۆ سێ پڕۆژەی نیشتەجێبوون زیاتر لە پێنج هەزار یەکە دەخەنە بازاڕەوە

2025-05-20
لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سێ پڕۆژەی نوێی نیشتەجێبوون لە جێبەجێکردندان، کە سەرجەمیان ٥٤٣٤ یەکە لەخۆ دەگرن.
ئەندازیار جگەرخوێن تاهیر، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی زاخۆ بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، سێ پڕۆژەی نوێی نیشتەجێبوون لە زاخۆ لە جێبەجێکردندان و کۆی گشتیی سەرمایەکانیان ٦٢١ ملیۆن دۆلارە، کە لە ٢٢٧٨ ڤێللا و ٣٦٧٦ شوقە پێکدێن.
وتیشی: "هەرزانترین ڤێللا لەو پڕۆژانە ٢٠٠ هەزار دۆلارە و گرانترینیشیان دوو ملیۆن دۆلارە."
سەبارەت بەو پڕۆژانەی پێشتر کە کێشەیان هەبووە، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی زاخۆ وتی: "مۆڵەتی پڕۆژەکانی دەلال ستی و تارا ستییان هەڵوەشاندووەتەوە، چونکە کێشەکانیان چارەسەر نەدەبوون. تارا ستی ٥١٦ شەقەیە و سەرمایەکەی ١٠٤ ملیۆن دۆلارە، وەبەرهێنەرێک پڕۆژەیەکی پێشەکەش کردووە بۆ تەواوکردنی و دانەوەی قەرزی پڕۆژەکە کە ١٠ ملیۆن دۆلارە."