ئەمساڵ لە گەرمیان 1500 یەکە ڕادەست دەکرێن

2025-05-26
لە ئیدارەی گەرمییان لەمساڵ لەنێوان ١٠٠٠ بۆ ١٥٠٠ یەکە ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێن.
هونەر مەحمود، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی گەرمییان بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، لە ئێستادا نزیکەی پێنج هەزار یەکە لە ئیدارەکە خستنەڕوویان بۆ کراوە.
وتیشی: "لەمساڵدا لەنێوان ١٠٠٠ بۆ ١٥٠٠ یەکە ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێن، کە شوقە و ڤێللا و خانوویان تێدایە."
خستنەڕووی ئەو یەکانە لەکاتێکدایە، بەپێی بڕیاری دەستەی وەبەرهێنان، مۆڵەتی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕاگیراوە.