ئامادەکاری بۆ دروستکردنی شەقامی ناو رۆڤار ستی دەستپێدەکرێت
rovar city

2025-05-17

لە پڕۆژەی ڕۆڤار ستیدا لە سلێمانی، کە پڕۆژەی گرووپی کۆمپانیاکانی ئێم جەی هۆڵدینگە، ئامادەکاری بۆ دروستکردنی شەقامی ناو پڕۆژەکە دەکرێت.
زریان سەڵاح، بەڕێوەبەری میدیا و بەبازاركردنی ئێم جەی هۆڵدینگ بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند، ئامادەکاری بۆ دروستکردنی شەقامی ناو پڕۆژەکە دەکرێت بە ئاراستەی دەریاچە دەستکردەکە.
وتیشی: "دەستکراوە بە دروستکردنی دیواری ڕاگری ڤێللاکانی پڕۆژەکە بەمەبەستی خستنەبازاڕەوە."
ڕۆڤار ستی گەورەترین پڕۆژەی ئێم جەی هۆڵدینگە، بەرامبەر مایۆركا سیتییە تەنیشت پاركی هەواری شار و لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری بوونیاد دەنرێت و لە 46 تاوەری نیشتەجێبوون و ڤێللا بە ڕووبەری جیاواز پێكدێت، لەگەڵ بوونی سەرجەم خزمەتگوزارییەكان و ئەوەی ئەم پڕۆژەیە لەوانی دیكە جیادەكاتەوە بوونی دەریاچەیەکی دەستكردە لەناو پڕۆژەكە.