کارکردن لە شەش پڕۆژەی نیشتەجێبوون وەستاوە
dhok

2025-05-16

لە شاری دهۆک لە کۆی ٤٥ پڕۆژەی نیشتەجێبوون، کارکردن لە شەش پڕۆژەیاندا وەستاوە، کە پێنج پڕۆژەیان هی دوو کۆمپانیان.
پڕۆژە وەستاوەکان بریتین لە دهۆک تاوەر ٢، دهۆک تاوەر ٣، سکنیچەر تاوەر، نیو سێمێل، MB تاوەر شندوخا و مەرین ستی.
بەپێی بەدواداچوونەکانی موڵک نیوز، هەریەکە لە پڕۆژەکانی نیو سێمێل، MB تاوەر شندوخا و مەرین ستی لەلایەن کۆمپانیای MB تاوەرەوە جێبەجێ دەکرێن. پڕۆژەکانی دهۆک تاوەر ٢ و دهۆک تاوەر ٣ لەلایەن برای حاجی چۆلییەوە جێبەجێ دەکرێن، بەڵام بۆ موڵک نیوز ڕوون نەبووەوە ئاخۆ کۆمپانیای دایستار جێبەجێ دەکات کە هی براکەی حاجی چۆلییە یاخود کۆمپانیای دیکە هەیە. پڕۆژەی سکنیچەر تاوەریش لەلایەن کۆمپانیای ئافا کارەوە جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی موڵک نیوز، لەم دواییانەدا سکنیچەر تاوەر جوڵەیەکی زۆر هێواش و کەمی ئیشکردنی لە پڕۆژەکەدا دەستپێکردووەتەوە.