بە بەهای ملیۆنێک دۆلار چەند مەتر ڤێللا لە پێنج پڕۆژەی سلێمانی دەکڕیت؟

2025-06-08
بەپێی بەدواداچوونێکی موڵک نیوز دەرکەوتووە، بە بەهای یەک ملیۆن دۆلار لە پێنج پڕۆژەی سلێمانی لەنێوان ٦٨٢ مەتر بۆ ١١٧٨ مەتر ڤێللا دەکڕدرێت.
لە بەدواداچوونەکەدا بچووکترین ڕووبەری ڤێللای پڕۆژەکان وەرگیراوە، بەرزاییەکانی سلێمانی بچووکترین ڕووبەری ١٥٠
مەترە و نرخی ٢٢٠ هەزار دۆلارە، هەر مەترێکی ١٤٦٦ دۆلار دەکەوێت و بە بەهای ملیۆنێک دۆلار ٦٨٢ مەتر دەکڕدرێت.
لە دینا سیتی بچووکترین ڕووبەری ٢٠٠ مەترە و نرخەکەی ٢٩٠ هەزار دۆلارە و هەر مەترێکی ١٤٥٠ دۆلار دەکەوێت و بە بەهای ملیۆنێک دۆلار ٦٨٩ مەتر دەکڕدرێت.
لە بەکرەجۆ هیڵس بچووکترین ڕووبەری ڤێللا ١٦٠ مەترە و نرخەکەی ١٥٥ هەزار دۆلارە، هەر مەترێکی ٩٦٨ دۆکار دەکەوێت و بە بەهای ملیۆنێک دۆلار ١٠٣٣ مەتر دەکڕدرێت.
لە مایۆرکا سیتی بچووکترین ڕووبەر ١٧٠ مەترە و نرخەکەی ١٦٠ هەزار دۆلارە، نرخی مەترێکی ٩٤٠ دۆلارە و بە بەهای ملیۆنێک دۆلار ١٠٦٣ مەتر دەکڕدرێت.
لە گوندی ئەڵمانی بچووکترین ڕووبەر ٢٠٠ مەترە، نرخەکەی ١٧٠ هەزار دۆلارە و نرخی هەر مەترێکی ٨٥٠ دۆلارە و بە بەهای یەک ملیۆن دۆلار ١١٧٨ مەتر دەکڕدرێت.