بازاڕی خانووبەرە ناسکە و ئاڵۆزییەکان کاریگەریی لەسەری هەیە
ari

2025-06-15

سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی نێوەندگیری و ڕاوێژکاریی خانووبەرە ڕایدەگەیەنێت، کەرتی خانووبەرە سەبارەت بە جەنگ و ناسەقامگیری زۆر ناسکە.
چەند ڕۆژێکە جەنگی ئاسمانی و تەکنەلۆجی لەنێوان هەردوو وڵاتی ئێران و ئیسڕا*ئیل دروست بووە و ئەوەش بازاڕی خانووبەرەی هەرێمی سست کردووە.
ئاری عەلی، سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی نێوەندگیری و ڕاوێژکاریی خانووبەرە بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، ئەو جەنگە بازاڕی خانووبەرە بە تەواوی سست کردووە و خەڵک لە موڵک ناپرسێت.
وتیشی: "ئەگەر چەند مانگێک وا بەردەوام بێت تەنانەت هەندێ عەقارات ئۆفیسەکانیان بۆ ناڕوات بەڕێوە و هەندێکیان دادەخرێن."