نرخی زەوییەکانی عارەب کەند لە هەشت هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکەن
arabkand

2025-06-17

نرخی زەوییەکانی عارەب کەند لە هەشت هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکەن تا ٢٠ هەزار دۆلار، بەڵام خاوەنی نووسینگەکان دەڵێن ئەو شەڕەی لە ناوچەکە دروست بووە بازاڕی وەستاندووە.
قەهار عەزیز، لە عەقارات قەهار لە بۆرسەی هەولێر بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، بازاڕ بەهۆی ئەو شەڕەی هەیە و نادیاریی مووچە وەستاوە، فرۆشیار هەیە و کڕیار نییە.
گەڕەکی عارەب کەند دەکەوێتە سەر شەقامی گوێڕ بەرامبەر عەلوەی هەولێر و پشت گەڕەکی تووڕەق. گەڕەکەکە چوار هەزار پارچە زەویی ٢٠٠ مەتری لەخۆی دەگرێت و کارتن.
قەهار عەزیز وتیشی: "نرخی زەوی لە هەشت هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات، ئەوانەی بەردەمیان باخە دەگەنە ٢٠ هەزار دۆلار."