دوو باڵەخانەی نوێ لە مایۆرکا سیتی بوونیات دەندرێن
mayorca vella

2025-06-22

کۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ لە مایۆرکا سیتی دوو باڵەخانەی نوێ بنیاد دەنێت و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کاری کۆنکرێتکردنی بناغەی دوو باڵەخانە نوێیەکە (A7) و (A8)، بە کوالێتییەکی بەرزی ئەندازیاری جێبەجێ کرا.
زریان صلاح، بەڕێوەبەری میدیا و مارکێتینگی گرووپی کۆمپانیاکانی ئێم جەی هۆڵدینگ بە 'موڵک نیوز'ی ڕاگەیاند، بناغەی ئەم باڵەخانانە لەسەر سەدان پایەڵ دروستکراون و تێیدا کۆنکرێت و شيشی کوالێتیی بەرز بەکار دەھێنرێت لەپێناو مسۆگەرکردنی پتەویی درێژخایەنی باڵەخانەکانە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ڕۆژانەش لە تاقیگەی تایبەت بە کۆمپانیا ئەو تێستانەی پێویستن ئەنجام دەدرێن، پاش دڵنیابوونەوە لە جۆر و کوالێتیی ھەر مەوادێک ئەوکات بەکاردەھێنرێت، بۆ ئەوەی بتوانین باڵەخانەیەکی تۆکمە و بەھێز بنیاد بنێین.
مایۆرکا سیتی شارێکی گەورەی نیشتەجێبوونە لە تەنیشت پارکی هەواری شار بنیاد نراوە، ژیان لە زۆنی یەکەم دەستیپێکردووە و کارکردن لە زۆنەکانی دیکە بەردەوامە.