سولی ڤیو فرۆشتنی یەکە بازرگانییەکانی راگەیاند

2025-06-16
پڕۆژەی دیاری "سولی ڤیو"، کە یەکێک لە پڕۆژە ناسراوەکانی کۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ، بە فەرمی دەستپێکردنی قۆناغی فرۆشتنی ناوەندە بازرگانییەکانی ڕاگەیاند، کە دەکەوێتە شوێنێکی ستراتیژی لەسەر شەقامی هەواری شار.
بەپێی زانیارییەکان، دوو نهۆمی پڕۆژەکە تەرخان کراوە بۆ یەکەی بازرگانی، کە بە دیزاینێکی مۆدێرن و ژێرخانێکی پێشکەوتوو جێبەجێ کراون. ئەم هەنگاوە وەک دەرفەتێکی گرنگ بۆ خاوەنکار و وەبەرهێنەران سەیر دەکرێت کە بەدوای شوێنێکی گونجاودا دەگەڕێن بۆ پەرەپێدانی براند و بزنسەکانیان.
یەکە بازرگانییەکان بە چەند ڕووبەرێکی جیاواز (٦٠، ٨٠، ١٤٠، و ١٧٠ مەتر دووجا) بەردەستن.
شارەزایانی بواری خانووبەرە ئاماژە بەوە دەکەن، بەهۆی پێگە ستراتیژییەکەی پڕۆژەکە لە نزیک پردی کۆبانی و شەقامی ٦٠ مەتری، شوێنەکە بە ناوەندێکی پڕ لە جوڵە و بازاڕێک بۆ کۆکردنەوەی براند و پێداویستییەکانی ئەو شارە.