پرۆژەکانی ئێم جەی هۆلدینگ زۆرترین خستنەروویان هەیە
mj holding

2025-06-25

كۆمپانیا ئێم جەی هۆڵدینگ لە شاری سلێمانی لە ڕێگای 6پڕۆژەوە زۆرترین ئۆفەر و خستنەڕووی هەیە و لە بازاڕی سلێمانیدا بووەتە پێشەنگی بواری خانووبەرە.
زریان صڵاح، بەڕێوەبەری میدیا و ماركێتینگی گرووپی كۆمپانیاكانی ئێم جەی هۆڵدینگ بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند، كۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ، ئێستا زۆرترین خستنەڕووی هەیە لە بازاڕی خانووبەرەی سلێمانیدا و زۆرترین كاری كردووە، بۆیە بە بڕوای ئەو متمانەیەكی گەورەیان بە دەستهێناوە و ئەنجامەكانیان سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن كە كۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ ئێستا پێشەنگە.
پڕۆژەكانی ئێم جەی هۆڵدینگ بریتین لە مایۆركا سیتی، ڕۆڤار سیتی، میرڤانۆس تاوەرز، كوردسات تاوەرز، ئێم جەی تاوەرز ، سوولی ڤیو و زریان دەڵێت:" لە بازاڕی خانووبەرەی سلێمانی ناوبانگێكی گەورەیان هەیە و توانیویانە متمانەی بازاڕی خانووبەرەی ئەو شارە بەلای خۆیاندا ڕابكێشن و ببنە گەورەترین كۆمپانیای دروستكردنی پرۆژەی نیشتەجێبوون لەو شارە.