دوو پرۆژە لە کەلار کارەباکەیان دەکەن بە سۆلار

2025-06-30
هەریەكە لە پڕۆژەكانی بروسك و لایف سیتی لەكەلار، سیستمی كارەبای پرۆژەكەیان دەكەن بە وزە نوێبووەكان و سیستمی سۆلار دەخەنە بواری جێبەجێكردن، بەڕێوەبەری پرۆژەی بروسك سیتی دەڵێت:" یەكەمین پڕۆژەكانی نیشتەجێبوونین لە ئاستی عێراق و كوردستان ئەم هەنگاوەمان دەستپپێكردووە و بەم پرۆسەیە تێچووی كارەبا لەسەر هاوڵاتیان هەرزانتر دەبێت و دەبینە پارێزەری ژینگە و گرنگە بۆ داهاتووی شارەكەش.
ئەرشەد فایەق، بەڕێوەبەری پڕۆژەی بروسك سیتی لە شاری كەلار بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند:" بیرۆكەكەیان سیستەمی سۆلار دوای ئەو پرۆژەكەی كە پێدەگوترێت كارەبا 24كاتژمێری بۆمان هاتووە كە بوووەتە جێگای تیبینی خەڵك چونكە تێچوویەكی زۆری بۆ هاووڵاتییان هەیە، سیستمی پانێڵەكەش دەبێت بە موڵكی خاوەن یەكەكان و مانگانە بڕی 50دۆلار كەمتر لەسەر هاووڵاتی دەكەوێت لەوپارەیەی پێشتر دەیدا بە كارەبا، گەرەنتیی دە ساڵی هەیە و لەو ماوەیەدا هەموو چاكسازییەك لەسەر كۆمپانیایە."