کار لە پێنج باڵەخانەی میرڤانۆس تاوەرزدا دەکرێت
mirvanos

2025-06-11

گرووپی کۆمپانیاکانی ئێم جەی هۆڵدینگ ڕایدەگەیەنێت، لە یەک کاتدا کار لە پێنج باڵەخانەی میرڤانۆس تاوەرزدا دەکرێت.
زریان صڵاح، بەڕێوەبەری میدیا و مارکێتینگی گرووپی کۆمپانیاکانی ئێم جەی هۆڵدینگ بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، پڕۆژەی میرڤانۆس تاوەرز گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ، ئەویش دانانی دیواری ناو یەکەکانە بە بلۆکی پۆنزای کوالێتیی بەرز، کە دۆستی ژینگەیە، دابڕی گەرما و سەرما و دەنگە و پارێزەری شێشە.
وتیشی: "واجیهەی باڵەخانەکانیش بە خشتی سوور ڕووپۆش دەکرێت و بەمزووانەش دەست دەکەین بە کارەکانی میکانیک و کارەبا."