کارکردن لەپڕۆژەی دەشتی بەهەشت دەستپێدەکاتەوه

2025-08-02
دەستەی وەبەرهێنان پرۆژەی دەشتی بەهەشت كەپرۆژەیەكی تەواو نەكراوە دەداتە وەبەرهێنەرێكی ترو بڕیارە تەواوكردنی پرۆژەكە دەستپێبكاتەوە.
د.محەمەد شوکری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بەموڵك نیوزی ڕاگەیاند:" دەشتی بەهەشت لەماوەی سێ ساڵدا تەواو دەكرێت و ڕێكارەكانی پێدانی پرۆژەكە بە كۆمپانیای نوێی جێبەجێكار، تەواو بووە و بەم نزیكانە ناوی كۆمپانیاكەش بڵاو دەكەینەوە.
گووتیشی ئەو كۆمپانیایە نامانەوێت ئێستا ناوەكەی ئاشكرا بكەین كە پرۆژەكەی دراوەتێ بڕیارە لەماوەی 2 بۆ 3 ساڵ پرۆژەكە تەواو بكات و ڕادەستی خاوەنەكانیان بكات ئەگەر ئەمەی نەكرد ئەوا پێویستە قەرەبووی كڕیارانی ڕاستەقینەی پرۆژەكە بكاتەوە .
پرۆژەی دەشتی بەهەشت دەكەوێتە سەر ڕێگای كۆیە بەرامبەر ناحیەی كەسنەزان پرۆژەكە 427 ڤیلا و 122شوقە لەخۆ دەگرێت . ساڵی 2010 لەلایەن كۆمپانیای عادل موتەحیدە دەست بەدروستكردنی كرا بڕیاربوو 12ساڵ پێش ئێستا تەواو بكرێت .
پڕۆژەی دەشتی بەهەشت، پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوونە و دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی هەولێر بەرانبەر شارەدێی كەسنەزان، پرۆژەكە لە 427 ڤێلا و هەزار و 122 شووقە پێكهاتووە، لە ساڵی 2010 لەلایەن گرووپی كۆمپانیاكانی عادل موتەحیدە دەست بە دروستكردنی كرا كە دكتۆر روشدی سەعدی خاوەنداریەتی دەكرد بەڵام ناوبراو هەڵات و ساڵی 2023 لەكەركوك دەستگیركراو ساڵانێكە خاوەنی ئەویەكە نیشتەجێ بوونانە چاوەڕێی تەواوكردنی ئەوپرۆژەیەن