مایۆرکا سیتی قۆناغی بنیاتنانی چەند باڵەخانەیەکی دەستپێکردووە

2025-07-27
هاوكات لەگەڵ قۆناغی فینشینگ لە 8 باڵەخانەی مایۆركا سیتی، قۆناغی بنیادنانی چەند باڵەخانەیەكی نوێ دەستیپێكردووە.
زریان سەڵاح، بەرێوەبەری میدیا و ماركێتینگ لە ئێم جەی هۆڵدینگ بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند، لە ئێستادا كاركردن لە قۆناغی فینیشینگ لە سێ باڵەخانەی B1, B2, B3 بە شێوەیەكی چڕ بەردەوامە و تیمەكان بەپێی بەرزترین ستانداردەكانی كوالێتی كار دەكەن و لە لایەن تیمی شارەزای ئەندازیارییەوە بەردەوام چاودێریی وردەكارییەكان دەكرێت تا باشترین ئەنجام پێشكەش بە خاوەنەكانیان بكرێت.
جێگەی ئاماژەیە، سەرجەم شوقەكانی ئەم باڵەخانانە بە تەواوی فرۆشراون، ئەمەش بەپێی ئەو پلانەی كە كۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ دایڕشتبوو و نیشانەی متمانەی بەرزی هاووڵاتییان و وەبەرهێنەرانە بە پڕۆژەكە.
زریان سەڵاح وتیشی: "قۆناغێكی نوێی فراوانبوونی پڕۆژەكەیان دەستپێكردووە لە ئێستادا كار لە دروستكردنی 8 باڵەخانەی نوێ دەكەن، پایلینگ و دانانی بناغەی باڵەخانە نوێیەكان بە سەركەوتوویی تەواو بووە. ئەمەش دەرفەتێكی نوێ بۆ ئەو كەسانە دەڕەخسێنێت كە ئارەزوومەندن ببنە خاوەنی یەكەیەكی نیشتەجێبوون لەم شارە مۆدێرنەدا.