هەیکەلی 200 خانوو و ڤێللا لە دوو زۆنی تری مایۆرکا سیتی دەستیپێکردووە
mayorca vella 2

2025-07-23

ەگەڵ تەواوبوونی زۆنی یەكەمی مایۆركا سیتی و ڕادەستكردنی كلیل بە بەشداربووانیان، هەیكەلی 200 خانوو و ڤێلا لە دوو زۆنی تری دروست دەكرێت.
زریان صلاح، بەڕێوەبەری میدیا و ماركێتینگ لە كۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ بە (موڵك نیوز)ی ڕاگەیاند: تیمەكانمان دەستیانكردووە بە دروستكردنی 200 هەیكەلی خانوو و ڤێللای نوێ لە دوو زۆنی A و D، ئەمە لەكاتێكدایە لە ماوەی ڕابردوودا شەقامە سەرەكییەكانی ئەو دوو زۆنە تەواوبوون و ژێرخانی تەواویان ئامادەیە وەك ئاوەڕۆی سندوقی، وێستگەی كارەبا و خەزانی ئاو.
مایۆركا سیتی دەكەوێتە تەنیشت پاركی هەواری شار لە سلێمانی، توانیویەتی ئاستێكی بەرز لە كواڵیتی و دیزاین پێشكەش بە بەشداربووانی بكات، ئەم پڕۆژەیە لەلایەن كۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ بنیاد دەنرێت و بەردەوام لە گۆڕانكاری و پێشكەوتندایە، لە ئێستادا زۆنی یەكەمی پڕۆژەكە تەواو بووە و ژیان تیادا دەستیپێكردووە.