لەم قەیرانەدا ئێم جەی هۆڵدینگ چۆن کاردەکات؟

2025-07-07
لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان بە قەیرانێكی ئابووری و سستیی بازاڕدا تێپەڕ دەبێت، گرووپی كۆمپانیاكانی ئێم جەی هۆڵدینگ جەخت دەكاتەوە كە نەك هەر كاركردن لە حەوت پڕۆژەكەیدا بەردەوامە، بەڵكو ڕەوتی كارەكانیشی خێراتر كردووە.
زریان سەڵاح، بەڕێوەبەری میدیا و ماركێتینگ لە ئێم جەی هۆڵدینگ، بە موڵك نیوزی وت: "سەرەڕای دۆخی سەختی ئابووری، لەسەر بڕیاری بەڕێز مەریوان حاجی جەمال، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گرووپی كۆمپانیاكانی ئێم جەی هۆڵدینگ، بڕیاری بەردەوامبوون و خێراتركردنی كارەكان لە سەرجەم پڕۆژەكانماندا دراوە، لە هەر حەوت پڕۆژەكەی ئێم جەی هۆڵدینگ كاركردن بەردەوامە."
پڕۆژەكانی ئێم جەی هۆڵدینگ بە كوالێتیی بەرز ناسراون، كە ئەمانەن؛ "سولی ڤیو، مایۆركا سیتی، ڕۆڤار سیتی، ئێم جەی تاوەرز، میرڤانۆس تاوەرز، كوردسات تاوەرز و وایت تاوەرز."