زۆنی یەکەمی بروسک سیتی لە فینیشینگدایە

2025-06-03
پڕۆژەی بروسك سیتی لە شاری كەلار زۆنی یەكەمی لە فینیشینگدایە و كاركردن لە تەواوی یەكەكانی زۆنی دووش بەردەوامە.
ئەرشەد فایەق، بەڕێوەبەری پڕۆژەكە بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند: پرۆژەی بروسك ستی لە دوو زۆن پێكهاتووە، لە تەواوی پرۆژەكە كاركردنی بەردەوام هەیە و مژدە بەكڕیارەكانمان دەدەین زۆنی دووەمی پرۆژەكە لەڕووبەری 209 مەتری زیاتر لە 50%ی ئەم زۆنە 70% كارەكانی تەواوكراوە و هەوڵەكانمان بۆ ئەوەیە كۆتایی ئەمساڵ بەشێكی ڕادەستی كڕیارەكانمان بكەین.
ووتیشی:" لەتەواوی پرۆژەكە كاركردنی بەردەوام هەیە، بۆیە كاتێك دێتە ناو پرۆژەكە جوڵەیەكی خێرا دەبینی بۆ نمونە لە رێگای سەرەكی بە درێژی 1300 مەتر كاردەكرێت و ئامادەكراوە بۆ قیركردن، هەروەها كاركردن لە مزگەوت و ماركێتی مەجاری پرۆژەكە بەگشتی دەستی پێكردووە.
بروسك، كەوتووەتە سەر شەقامی پشتێنەیی كەلار، لە ٤٥٨ یەكە نیشتەجێبوون بە ڕووبەری ١٨٠ مەتری، ٢٠٩ مەتری و ٢٦٦ مەتری پێكدێت كە رێژەی سەوزایی 23%ە.