برایەتی تاوەر تەنیا 21نهۆمی تەواوكردووە

2025-10-18
پرۆژەی نیشتەجێبوونی برایەتی تاوەرز لە هەولێر دوای زیاتر لە دوو ساڵ دەستپێكردنی بە بازاڕكردن و فرۆشتنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەكەی، كاركردنی لە كۆی ٥٢ نهۆمی پرۆژەكە هێشتا لە نهۆمی ٢١ـدایە.
برایەتی تاوەرز لە دەستپێكی فرۆشتنی پرۆژەكەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، كە كڕیارانیان دەتوانن لە ڕێگەی ئەپێكەوە سات بە سات ئاگاداری گۆڕانكاریی پڕۆژەكە و كاركردنی بن، بەڵام بەپێی ئاستی كاركردنی ئێستای پڕۆژەكە هێشتا ٣٢ نهۆمی پرۆژەكە هەیكەلی تەواو نەكراوە و دیار نییە كەی تەواو دەبێت.
برایەتی تاوەرز، دەستپێكی فرۆشتنی بەناونیشانی بەرزترین تاوەری نیشتەجێبوون لە عێراق دەستپێكرد، كە 52 نهۆمە و بەهای یەك مەتری لەنێوان ٧٩٠ بۆ ٨٤٠ دۆلارە.