شارەوانیی کفری بەیەک قۆناغ زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکات
2026-04-13
شارەوانیی کفری بەیەک قۆناغ زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکات
ئەندازیار عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانیی کفری لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ موڵک نیوز ڕایگەیاند :
کە پڕۆسەی وردبینی بۆ دابەشکردنی زەوی گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و بڕیار وایە بەیەکجار زەوی بەسەر هەر ٢٧٠٠ فەرمانبەرە شایستەکەدا دابەش بکرێت تاوەکوو هیچ کەسێک بێبەش نەبێت.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە خەریکی چارەسەرکردنی کێشەی تەکنیکیی ئەو ٨٥٠ کەسەن کە ناویان لە لیستدا هەبووە و فۆرمیان ون بووە، لەگەڵ ١٥٠ کەسی دیکە کە فۆرمیان هەبووە و ناویان لە لیستەکەدا نەبووە.
سەرۆکی شارەوانی جەختی لەوەش کردەوە کە بۆ جێبەجێکردنی ئەم پلانە پێویستیان بە زیاتر لە ١٠٠٠ دۆنم زەوی هەیە و لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرجەم فەرمانبەران بەیەکەوە دەبنە خاوەنی زەویی خۆیان.