نرخی زەویی بازرگانی لە ڕانییە لەنێوان ٢٠٠ هەزار بۆ ملیۆنێک دۆلارە
ranya

2026-11-03

نرخی زەویی بازرگانی لە ڕانییە لەنێوان ٢٠٠ هەزار بۆ ملیۆنێک دۆلارە
بەپێی بەدواداچوونێکی موڵک نیوز دەرکەوتووە، نرخی زەویی بازرگانی لە شاری ڕانییە لەنێوان ٢٠٠ هەزار دۆلار بۆ ملیۆنێک دۆلاردایە.
گەڕەکی نەورۆز لە شاری ڕانییە گرانترین زەویی بازرگانیی هەیە، کە نرخەکەی لەنێوان ٢٠٠ هەزار دۆلار بۆ ملیۆنێک دۆلارە. دووسایدی سەرکەپکان نرخی زەوییە بازرگانییەکان لەنێوان ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ هەزار دۆلاردان. لە دووسایدی سناعە نرخی زەوییە بازرگانییەکان لەنێوان ١٨٠ بۆ ٢٥٠ هەزار دۆلاردایە. لە دووسایدی کێوەڕەش زەوی لەنێوان ١٥٠ بۆ ٢٠٠ هەزار دۆلاردایە و لە شەقامی مەڵبەندیش نرخی زەوییە بازرگانییەکان لەنێوان ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ هەزار دۆلاردایە.
موڵک نیوز بۆ بەدواداچوونەکەی زەوییەکی ٢٠٠ مەتریی بازرگانی کردووە بە نموونە بۆ سەرچەم گەڕەک و ناوچەکان.